لەشارەزوور بەهۆی کەمی کارەباوە خۆپیشاندانە
کاتژمێر ٧:٣٠ گەنجانی شارەزوور دەستیان بە خۆپیشاندان کردو رێگای سەرەکی سلێمانی - دەربەندیخانیان گرت.
پەیامنێری سپی لە شارەزوورە وتی" خۆپیشاندەران زۆربەیان گەنجن و لەرێگای تایە سووتانەوە رێگای سەرەکی سلێمانی - دەربەندیخانیان لەنزیک ناحیەی وارماوە گرتووەو بەدەیان ئۆتۆمبیل رێگایان لێگیراوە.
خۆپیشاندانەکە بەهۆی کەمی کارەباو و کەمی خزمەتگوزارییەکان و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران.
جگە لە خۆپیشاندەران، کۆمەڵێکی خەڵکی زۆر لەسەر رێگا گشتییەکە کۆبوونەتەوە.
سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم شارو شارۆچکەکانی سلێمانی خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی و چەندین حاڵەتی نەخوازراوی لێکەوتەوە.
PM:08:04:25/12/2015