"رۆژئاوا بوێرناکات هێزی زەمینیمان بۆ بنێرێت کوردە کافرەکانمان بۆ دەنێرن"

لەدوا تۆماری دەنگیدا ئەبوبەکری بەغدادی هێرش دەکاتە سەر کوردو بە کافر ناوزەدیان دەکات.

لەدوا تۆماری دەنگیدا کە ئەمڕۆ ١٢/٢٦ بڵاوکرایەوە، ئەبو بەکری بەغدادی دەڵێت" رۆژئاوا لە جەنگەکانی پێشووی عیراق و ئەفغانستاندا، وانەیەکی باش فێربووە، ئێستا بوێریی ناکات هێزی زەمینیی رەوانە بکات، لەجێی خۆیان کوردە کافرەکانمان بۆ دەنێرن".

خەلیفەکەی داعش، شەڕی چەکدارانی رێکخراوەکە، بە جەنگی یەکلاکەرەوەی نێوان مسوڵمانان و بێباوەڕان وەسفدەکات و دەڵێت " لەلایەن خودای گەورەوە بەڵێنی سەرکەوتنمان پێدراوە".

کەسی یەکەمی داعش کە ماوەیەکی زۆرە بێدەنگە، لەم تۆمارە دەنگییەیدا دەڵێت" فەڵەستینمان لە یاد نەکردووەو بەم نزیکانە دەنگی داعش لە فەڵەستین دەبیسترێت".
هەروەها بەغدادی هێرش دەکاتە سەر ئال سعودو بە کۆمەڵێکی "گومڕا" ناویان دەبات.




PM:11:14:26/12/2015