خاوەنی کۆمپانیای عادل موتەحیدە بە تۆمەتی قۆڵبڕین و ساختەکاری لە دەرستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی شاری دهۆک ١٨٠ ساڵ حوکمی زیندانی کردنی بۆ دەرچوو.
دادوه‌ر (به‌هزاد ئه‌تروشی) دادوه‌ری دادگای كه‌تنی دهۆك بەمیدیاکانی پارتی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا (300) هاوڵاتی به‌پێی ماده‌ی (456) له‌یاسای سزادانی عێراقی كه تایبه‌ته به" قۆڵبڕین"، سكاڵای له‌دژی خاوه‌نی كۆمپانیای عادل موته‌حیده لە پرۆژەی ( سیتی ستارز ) تۆمار كردوه كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن‌و دۆسیه‌كانیشیان له‌دادگا یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه.
ئەو دادوەرە وتیشی " له‌لایه‌ن دادگاوه خاوه‌نی كۆمپانیای عادل موته‌حیده بۆ هه‌ر سكاڵایه‌ك به‌شه‌ش مانگ زیندانیكردن سزادراوه، به‌وه‌ش خاوه‌نی كۆمپانیاكه ده‌بێت (180) ساڵ له‌زیندان بمێنێته‌وه".
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو حوکمە بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتبار دراوە، چونکە تۆمەتبار هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی وڵات.