پیتەرچیک ژمارەیەکی نوێی تۆمار کرد

ئەمشەو لە  یاری  نێوان ئارسناڵ و بۆرنمۆس لە خولی ئینگلیزی دوای بردنەوەی یانەی ئارسناڵ بە دوو گۆڵی خاوێن ، پیتەرچیکی چیکی و گۆڵپارێزی ئەو یانەیە ژمارەیەکی تازەی تۆمار کردوو پێش دیڤد جەیمسی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کەوت.
پیتەر چیک بووە یەکەم گۆڵپارێز لە مێژووی خولی ئینگلیزی کە ١٧٠ یاری تۆری گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتبێتەوە و پێش دیڤد جەیمس کەوت کە پێشتر ئەو گۆڵپارێزە ١٦٩ یاری گۆڵی بە خاوێنی ‌هێشتبووەیەوە.


SPEE SPORT

PM:11:17:28/12/2015