وێنە...ببینە هێڵی لەڤ و شلۆڤان پێكەوە چیدەكەن

ئەستێرەی ناسراوی كورد هێلی لەڤ و هونەرمەندی كۆمیدی شلۆڤان پێكەوە كار بۆ ژینگەی كوردستان دەكەن.

شلۆڤان لە پرۆژەیەكی نوێیدا داوا لە سەرجەم كوردستانیان دەكەن لە هەرشوێنێكی كوردستانن، هەڵمەتی پاكردنەوە دەست پێبكەن و ڤیدیۆی ئەو كارەشیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبكەنەوە.

هێلی لەڤیش بەدەم ئەو داوا كارییەی شلۆڤانەوە دێت و ڤیدیۆی كاری پاكردنەوەی ژینگەی كوردستان بڵاودەكاتەوە، دواتریش وێنەیەكی خۆی شلۆڤان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە ئینستەگرام بڵاودەكاتەوە و دوا لە هەوادارانیشی دەكات هەمان كاری ئەو بكەن.

لای خۆیەوە شلۆڤان سوپاسی ئەو كارەی لەڤ دەكات و وێنەیەكی خۆی ئەو خانمە هونەرمەندەش بڵاودەكاتەوە كە تێیدا ئەو هێلی بە شێوەیەكی جیاواز و بە سمێڵێكی گەورەوە دەردەكەوێت.





PM:03:14:31/12/2015