کورد لە رۆژئاوا نزیکەی ٦ هەزار چەکداری داعشی کوشتووە

لەساڵی ٢٠١٥ دا شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا ٥ هەزار و 875 چەكداری داعشیان کووشتووە، بەرامبەر ئەو ژمارەیە 680 شەڕڤان شەهیدبوون.

رۆژی 31-12-2015 ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل ناسراو  لە رۆژئاوا  ئاماری  كوژراوانی داعشی لە رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردووەو بەپێی ئەو ئامارە، " بەپێی ئامارەكە لە ئەنجامی 453 ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی یەپەگە 5 هەزار و 875 چەكداری داعش كوژراون، جگە لەوە داعش 392 هێرشی بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوەو لە لایەن یەكینەكانی پاراستنی گەلەوە تێکشکێنراون.

لە بەشێكی ئامارەكەدا هاتووە لە ماوەی ئەو ساڵەدا داعش 94 هێرشی خۆكوژی بە ئۆتۆمبێل ئەنجامداوە، هەروەها 2 هەزار و 177 تەرمی چەكدارانی داعش كەوتوونەتە دەست یەپەگە و 38 چەكداری داعشیش بە دیل گیراون.

یەپەگە راشیگەیاندووە كە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانیدا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، تواندراوە رووبەری 18 هەزار كیلۆمەتر دووجا كۆنترۆڵبكرێتەوە، هەروەها لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێكدادانەش 680 شەڕڤانی پەیەگە شەهید بوون.



AM:10:18:01/01/2016