دوو ڕۆژ کرا بە پشووی فەرمی

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا هاتووە کە بەهۆی ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە دەکەوێتە نێوان دوو پشووەوە و ڕۆژی چواشەممە پشووە، ڕۆژی پێنجشەممەش کرا بە پشوو.

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگاری کەرکوک کراوە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوادەکات کە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی کانوونی ٢٠١٦ وەک پشوو دیاری بکرێت و لە سەرجەم فەرمانگەکاندا بکرێت بە پشوو.

هەر سەبارەت بەوەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ببێت بە پشوو، وتەبێژی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئەگەرچی عورفێک هەیە کە لەنێوان دوو پشوودا ڕۆژی نێوەندی ببێت بە پشوو، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە بەپشووکردنی ڕۆژی پێنجشەممە دەرنەچووە



PM:03:04:05/01/2016