فۆتۆ.. له‌ئه‌کاونتی فه‌یسبووکی چه‌تۆ ساڵح وه‌رگیراوه
دوێنێ 1/9 جارێکی تر ئه‌و کۆمه‌ڵه ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیه‌ی یه‌کێتی که له‌پشتی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتییه‌وه‌ن له ماڵی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا له قه‌ره‌داغ کۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری ناو یه‌کێتی به سپی راگه‌یاند " ئه‌و پرۆژه‌یه رۆژ به‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌رکردایه‌تی و کوادیری پێشکه‌وتوو که پشتگیری ده‌که‌ن له زیادبووندان".
ئه‌وه له‌کاتێکدایه دوێنی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لهبهرنامیهکی که‌ناڵی NRT رایگه‌یاند" لیژنەی شەش كەسی بەواتای بێ لیژنەییو بێ مەرجەعیەو دەڵێت یەكێتی پیویستی بەوەیە بە بڕیاری مام جەلال متمانە بەیەك بكەین".
له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنیدا که له‌ماڵی شێخ جه‌عفه‌ر له قۆپی قه‌ره‌داغ سازکرا هه‌ریه‌ک له شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و قادر حه‌مه‌جان جه‌میل هه‌ورامی و به‌کر مستهفاو ده‌رباز کۆسره‌ت و مامۆستا جوامێر به‌شدار بوون.
کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ کۆبوونه‌وه‌ی چواره‌می ئه‌و گرووپه دێت، کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م رۆژی١٢/٢١ له‌ماڵی کادیری پێشکه‌وتوو چه‌تۆ ساڵح سازکرا، کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌ماڵی شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری و کۆبوونه‌وه‌ی سێهه‌م له‌ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ 1/4 سازکراو و چواره‌م له‌ماڵی شێخ جه‌عفه‌ر بوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسپی راگەیاند" ئەو پرۆژەیەی بەناوی " پێکهێنای دەستەی سەرۆکایەتیەوە" لەلایەن چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حیزبە کە لەناوەڕاستی هەردوو باڵەکەدان، ئامادەکراوە هەنگاوی باشی ناوەو کۆتا هەنگاوی سازدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتییە کە وا بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا سازبکرێت".
لیژنەیە له‌سه‌ره‌تاوه پێکهاتبوون لە فەرید ئەسەسەردو بەرزانی ئەحمەد کوردەو سامان گەرمیانی و سیروانی کوێخا نەجم و شێخ لەتیف و پەروین کاکە حەمەو حامی حاجی غالی و چەتۆ ساڵح.
بەپێی پڕۆژەکە دەستەیه‌کی سەرۆکایەتی پێکده‌هێنرێت لەهەردوو جێگری سکرتێرو دەستەی کارگێری و هێرۆ ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەو دەستەیە لەلایەن جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کۆسرەت رەسوڵەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەو دەستەی سەرۆکایەتی دوو ئەرکی گرنگی دەبێت کە ئەوانیش، ئامادەکردنی رێکخراوەکانی یەکێتیە بۆ سازدانی کۆنگرە، لەگەڵ بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە هەنووکەیانەی لەم ماوەیەدا روبەڕووی یەکێتی دەبێتەوە.