ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی شێخ جەعفەر کە بەم دواییانە سەردانی نەوشیروان مەستەفای کرد لە لەندەن وتی" ئه‌وه‌ی له كوردستان له‌سه‌ر ته‌ندروستی كاك نه‌وشیروان ده‌وترێت ڕاست نییه،ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌تیشم پێوه نه‌بینی".
له دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا،شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وتی" ته‌ندروستی كاك نه‌وشیروان خراپ نییه‌و له جاران زیاتر جگه‌ره ده‌خوات و پێكه‌وه‌ش نانمان خوارد، له ئێمه‌ش باشتر ئیشتیهایی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌تیشم به ئه‌وه‌وه نه‌بینی".
شێخ جەعفەر کە لەگەڵ جەلالی سەید کەریم لە لەندەن دوو هەفتە لەمەوبەر سەردانی نەوشیروان مەستەفایان کردبوو وتی" ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌وترێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی كاك نه‌وشیروان ڕاست نییه."
شیخ جه‌عفه‌ر لە چاوپێکەوتنەیدا ئه‌وه‌شی وت"دوایی گه‌ڕانه‌وه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چوم بۆ لایی كاك مه‌سعودو باسم له‌وه‌كردووه كه كاك نه‌وشیروان بۆچوونه‌كانی خراپ نییه،ئه‌ویش ته‌نها گوێی لێگرتم و به په‌رۆشه‌وه بوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ."