سێ رۆژە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە، بانکی ناوەندی عێراق هاتە دەنگ و روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بانكی ناوه‌ندی لهڕوونكردنهوهیهدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، كێشه‌ی كه‌می پاره‌یان نییەو به‌هیچ جۆرێك خستنه‌ڕووی دۆلاری ئه‌مریكی بۆ بازاڕه‌كان ڕاناگرن.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش بانكی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند " له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان دراوی عێراقی‌و دۆلاری ئه‌مریكی، به‌هیچ جۆرێكیش به‌رنامه‌یان نییه كه خستنه‌ڕووی دۆلار بۆ بازاڕه‌كان ڕابگرن".
ئەو دەزگا گرنگە لەسەر سیوله‌ی نه‌قدیش، دەڵێن" بڕه پاره‌یه‌كی كاش لهبانكدا هه‌یه‌و هیچ گرفتێكیان له‌دراوی عێراقیدا نییه".
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژه بهوهكراوە، ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنەوە هه‌واڵی ئهوهبڵاوكراوهتهوه، له‌به‌غدا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی بانكی ناوه‌ندی، به‌ڵام ئه‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه‌و ته‌نها ده‌نگۆیه.
دۆلار سێ رۆژە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، ئه‌مڕۆ به‌های 100$ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی‌و گه‌یشته زیاتر له(128) هه‌زار دیناری عێراقی.