173 پێشێلکاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه‌

سه‌نته‌ری میترۆ له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند" 173 پێشێلکاری جۆراو جۆر به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه‌".

ڕەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ ئەمڕۆ 1/16 لە لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ئاماری پێشێلكاریەكانی سالی رابردوی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بڵاو كردوەو رایگەیاند" لە ساڵی رابردو84 روداوی جۆراوجۆر كە لەو روداوانەدا 145 رۆژنامەنوسو كەناڵی راگەیاند سكاڵایان تۆماركردوە،لەو روداوانەش 173 پێشێلكارییان بەرامبەر كراوە".

ڕێكخەری سەنتەری میترۆ ڕاشیگەیاند" مەبەست لەئاشكراكردنی ئەو پێێلكاریانە بۆئەوەیە تاوەكو دیاردەی پێشێلكاریەكان مەودای ئەوەیان پی نەدرێت ببینە بابەتێكی ئاسایی ڕۆژانە و ویژدانی كەس لەبەرامبەریدا نەجوڵێ".

ئەو پێشیلكاریانەی كەبەرامبەر بەر رۆژنامەنوسان كراون بەم شێوەیە بووە:

بریندار بون لەبەرەی جەنگ :2
بریندار بون بە بەرد:7
لێدان:15
دەستبەسەركردن :33
شكاندن‌و دەسبەسەركردنی كەلوپەلی ڕۆژنامەنوس :22
هەڵكوتانە سەر كەناَڵ :2
داخستنی ئۆفیسی كەناڵ: 2
هەڕەشە :14
ڕێگری لەڕوماڵكردن:48
جیاكاری :14
ڕێگری لەگەشتكردن بۆ دەرەوەی هەرێم :3
كۆكردنەوەی گۆڤار:1
تەشویش‌و هێرشی ئەلكترۆنی :3
هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامە نوسان :3
تەقەكردن لە تیمی كەناڵ: 2
هێرشی چەكداری بۆ سەر ماڵی ڕۆژنامە نوس:1



PM:03:30:16/01/2016