جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی ئاگاداری لایه‌نه‌کان له مه‌ترسی بارودۆخه ده‌کاته‌وه و داوای رێککه‌وتنیان لێده‌کات، به‌ڵام وه‌ک جه‌ختی لێده‌کاته‌وه" رێککه‌وتنی برا به‌شی و کۆمپانیای هابه‌ش نا".
د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی و رووداو رایگه‌یاند" دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیداره‌و ناكرێت به‌شێوه‌ی رابردوو حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببرێت".
له‌و لێدوانه‌دا ساڵح وتی " شێوازی كاركردنی حوكمڕانی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و ئه‌و شێوازه‌ی حكومڕانی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده ئه‌م رۆژه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دۆخی ئێستای هه‌رێم قابیلی قبوڵكردن نییه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی وتیشی " ناكرێت به‌م جۆره‌ی ئێستا وڵات به‌ڕێوه‌ببرێت و دۆخی هه‌رێم ئێستا له قۆناغێكدایه قابیلی قبوڵكردن نییه و ده‌بێت بگۆڕدرێت و چاكبكرێت و پێویستی به پێداچونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه".
به‌رهه‌م ساڵح هۆکاری ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی رابردوو و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کردووه" هه‌موو حزبه‌كان تیایدا به‌شدارن".
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌ڵێت" له‌پێناو باشتركردنی بار و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنی سیاسی بكه‌ن و ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنن، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌پێناو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هاوڵاتیان رێككه‌وتن له‌پێناو برابه‌شی ده‌سه‌ڵات و كۆمپانیای هاوبه‌ش نا".
بەرهەم ساڵح لەسەر کێشەکانی ناو یەکێتی وتی" یەكێتی كێشەی هەیە و ئەو كێشانەش كاریگەری لەسەر ناوخۆی یەكێتی و هەرێمی كوردستانیش دەبێت".
روونیکردەوە "دەمانەوێت كێشەكانی یەكێتی لەژێر درووشمی چەپكە گوڵەكەی مام جەلالدا چارەسەربكرێت".
بەرهەم ساڵح جەختیكردەوە "بەدڵنیاییەوە قۆرخكردن و پاوانكردنی جومگەكانی بڕیاری یەكێتی ناچێتەسەر".