مسعود بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و باری خراپی دارایی کۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هه‌ولێره‌وه به سپی راگه‌یاند" دوێنێ 1/19مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت قوباد تاڵه‌بانی بانگ کردووه بۆ هاوینه‌هه‌واری پیرمام و له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی باری دارای گفتوگۆیان کردووه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی بڕیاری داوه ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌کان، د. ئاشتی هه‌ورامی که‌مبکاته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ده‌سه‌ڵاته‌کانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان وه‌ک له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس کراوه له‌رێگای دروستکردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌که‌وه بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و هێنانه‌وه‌ی پاره‌که‌ی و وربینی و لێکۆڵینه‌وه له داهاتی نه‌وت، که‌مده‌کرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه مه‌سعود بارزانی ماوه‌یه‌کی زۆره نیگه‌رانه له ئاشتی هه‌ورامی، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆکار تا ئێستا پارتی ده‌ستبه‌رداری نه‌بووه، شاره‌زایی ئاشتی هه‌ورامی له‌و بواره‌دا هۆکارێکی هێشتنه‌وه‌ی بووه له‌و پۆسته‌دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌به‌ر ناڕه‌زایی لایه‌نه‌کانی تر و خه‌ڵکی کوردستان، پارتی هێشتوویانه‌ته‌وه، چونکه پارتی پێێوایه لابردنی له‌م کاته‌دا له‌رووی جه‌ماوه‌ریشه‌وه به‌زه‌ره‌ری خۆیان ده‌شکێته‌وه.
ئه‌و بڕیارانه‌ی دوێنێ له‌و کۆبوونه‌وه سێ قۆڵیه‌دا دراون، ئه‌مرۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌کرێت و ده‌کرێنه بڕیار.
ئه‌مڕۆ 1/20 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پرسی باری خراپی دارایی و پرسی نه‌وت و داهاته‌که‌ی له‌هه‌ولێر کۆبوونه‌وه.