حكومەتی هەرێم وەڵامی راپۆرتەكەی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ دەداتەوە
سەرۆكی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێک سەبارەت بە راپۆرتی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ بڵاودەکاتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە: د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی دوایین راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) کە رۆژی 20ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە و چەند تۆمەتێکی دایە پاڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان. لە راپۆرتەکەدا ئەمنستی پێشمەرگەی بە هاوکاری کردنی میلیشیا ئێزیدییەکان و وێران کردن و سووتاندن و تەقاندنەوەی ماڵی عەرەبەکانی ئەم ناوچانە تۆمەتبار کرد. دکتۆر دیندار زێباری دەڵێت: ئێزیدییه‌كان هیچ میلیشیایه‌كی چه‌كدارییان لەو ناوچانە نییە، چونكه ئێزیدیه‌كان یه‌ك هێزی فه‌رمیان هه‌یه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئێستاش به‌رگری له خانه‌واده ئێزیدییه‌كان ده‌كات كه پێشتر له چیای شنگال گه‌مارۆ درابوون، و به‌شێكیان له به‌ره‌كانی جه‌نگن دژی داعش له سه‌نته‌ری شاری شنگال و ناوچەکانی دیکە.
زێباری ئەوەشی دووپاتکردەوە کە حکومەتی هەرێم ئاماده‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد لەم بوارەوە ئه‌نجام بدات، چونكه كوردستان هه‌میشه جێگای پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌به‌كان بووە بە برایانی عەرەبیشەوە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا نزیکەی (٦٦٠) هەزار هاووڵاتی عەرەب لە هەرێم نیشتەجێن.
سەبارەت بە تۆمەتی رێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ گوایە رێگا نادرێ بە گەڕانەوەی عەرەبەکانی ئه‌و ناوچانە، زێباری وتی: له ئێستادا ئەم ناوچانە ناوچه‌ی شه‌ڕن و داعش بەردەوام هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە زۆر جاریش بە كاتیۆشا و هاون سەنگەرەکان بۆمباران دەکات به‌رده‌وام. هەروەها له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ناوچه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن بۆیە بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی سڤیلی ئەم ناوچانە درووست کردووە. و بوونی هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌توانن وه‌كو پێویست ئه‌ركی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
به‌پێی زانیارییەکانی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان کە پێکدێت لە نوێنەرانی وڵاتانی (ئه‌مریكا، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، فینله‌ندا)، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی باسی لێده‌كه‌ن بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه و بوونی خەڵکی مه‌ده‌نی له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه ده‌كه‌ونه نزیك هێڵی ته‌ماس یه‌كێكە له‌و ئاسته‌نگانەی كه رووبه‌رووی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌بێته‌وە بە بەردەوامی.
سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە تۆمەتی تێکدانی ئەو گوندانەی کە لە راپۆرتی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ ئاماژە پێدراوە دەڵێت: له كاتی هاتنی داعش و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌م گوندانە, بەشێک لە هۆزەکانی ئەم گوندانە هاوكاری داعشیان كردووە و بەشێک لەو گوندانه بوونەتە سه‌رچاوه‌ی هاوکاری تیرۆریستانی داعش لەوانە (سیبا شێخ خلف, خازوكه, ئوم خباری و چری و ساهر) و جگە لەوەی بردنی ماڵی دانیشتوانی ناوچەکەیان حەڵاڵ کردووە، خەڵکی ئەم ناوچانە چەندین گه‌نجی ئێزیدییان كوشتووه به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و رفاندویانن و چه‌ندین تاوانی نامرۆڤییان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام داوه هەروەها زۆربه‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كوردی ئێزیدی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون یه‌كه‌م جار له‌و گوندانه كۆیان كردوونه‌ته‌وه دواتر به‌ره‌و موسڵ و ره‌ققه و شوێنه‌كانی دیكه نێردراون ، وله دوای ئازادكردنه‌وه‌ی چیای شنگال هه‌ندێك له هاووڵاتیانی كوردی ئێزیدی كوژران به‌ده‌ستی دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌تی له گوندی (چری) كاتێك سه‌رقاڵی گه‌ران بوون به شوێن كه‌سوكاره‌كانیان و زانینی چاره‌نووسیان .
زێباری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كاتێك پێشمه‌رگه هێرشی كرده سه‌ر ئه‌م گوندانه به مه‌به‌ستی رزگاركردنیان، خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه بوونه‌وه، و له ئه‌نجامی چەند شه‌ڕێكی گران خه‌ڵكانێك كوژران و لە ریزەکانی پێشمەرگە شەهید هەبوون و هەندێک خانووش وێرانبوون ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆری خانووەکان بۆمبڕێژ کراون و تیرۆریستان خۆیان لە خانووەکاندا حەشاردا بوو و تەقاندوویانەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە زێباری ئاماژەی بەوە کرد دوای ئازادكردنی چیای شنگال هه‌ندێك له خانه‌واده عه‌ره‌به‌كان سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه له‌م دێهاتانه مابوونه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه و ئێزیدییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسته‌نگی بۆ درووست نه‌كردن و ده‌ری نه‌كردوون بۆیه ئه‌م خانه‌وادانه له گونده‌كانی خۆیان مانه‌وه و خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی خۆیان بوون تاكو به‌رهه‌می كێڵگه و باخه‌كانیان چنیه‌وه، ئینجا به ویستی خۆیان روویان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كرد له موسڵ و ته‌لعفەر و به‌عاج.
سەبارەت بە هاوکاری کردنی خەڵکی ئەم ناوچانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە زێباری وتی: حکومەتی هەرێم بەبێ جیاوازی هاوکاری خەڵکی ئەم ناوچانەی کردووە بۆ نموونە گوندەکانی (سحل المالح، شعلان، حساویك، سحل، بیر جاری، زكو، مجولی، بیر قاسم، تل مشرف ، نعیم كه عه‌شیره‌ته‌كانی شمه‌ڕ و شه‌رابی و زبێدات و را‌شد، لێی نیشته‌جێن) له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگاركرا، راسته‌وخۆ دوای رزگار كردنیان ده‌زگای خێرخوازی بارزانی یارمه‌تی مرۆیی گه‌یاند خه‌ڵكی گونده‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ، به‌ڵام خه‌ڵكی گوندی (سحل المالح كه دانیشتووانه‌كه‌ی هۆزی جحێشن) هێرشیان کردە سەر پێشمه‌رگه و ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا 13 پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌م گونده شه‌هید كران.
هەروەها ئه‌و گوندانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگاركراون و ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه لێی نیشته‌جێن و ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن بریتین له: رجم العبد، النعیم، رمو، أم الخباری، خازوكا. و ئه‌و گوندانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگاركراون، بەڵام هەندیک لە گوندەکان ده‌كه‌ونه هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعش، هێشتاش خه‌ڵكی تێدایە کە ئه‌مانه‌ن: جدیدا، عسریه،مجلجا، عبتج شورا، جاسم جمعه، سیحا، مومی، بزونه صغیر، بزونه كبیر، هلوم، علكانه، عزائم، شعلان، منیف، دعیدع، عبده، مشیرفه، ابو خشب، تل سمیر.
لە لایەکی دیکەوە د. دیندار زێباری تیشکی خستە سەر ئەو گوندانەی کە دەکەونە ناوچەی مەخمور و گوێڕ و لە هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشەوە نزیکە وتی: ژماره‌ی گونده‌كان (115) گونده كه (77) گوندیان كورده و هیچ ماڵه عه‌ره‌بی تێدا نه‌بووه، ئێستا ئه‌م گوندانه هه‌موویان چۆل كراون به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، له ده‌شتی قه‌راج (38) گوندی عه‌ره‌ب نشین هه‌یه كه هه‌مووی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه ته‌نها گونده‌كانی (جدیده، عه‌لیاوه، گۆیبیه، ته‌ل ریم، جارڵڵا) نه‌بێت كه له ده‌ست پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام كه‌وتوونه‌ته هێڵی ته‌ماس و له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رده‌وام بۆردمان ده‌كرێن بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆلیان كردووه. و داعش وەک ستراتیژیەتی سەرەکی خۆیان كاتێك گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئازاد ده‌كرێن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئه‌م گوندانه بۆمبرێژ ده‌كات و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووه‌كان شه‌هید بوون.
سەبارەت بە (گوێڕ)یش زێباری وتی: دانیشتوانی گوێڕ نزیكه‌ی (2000) ماڵن كه نیوه‌یان كوردن و نیوه‌كه‌ی دیكه عه‌ره‌ب، ته‌نیا (زێی گه‌وره) له داعشیان جیا ده‌كاته‌وه بۆیە به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆردومان ده‌كرێت و ژیان تێیدا ئه‌سته‌مه و دانیشتوانه‌كه‌ی چۆلیان كردووه. له ده‌وروبه‌ری گوێڕ (15) گوندی عه‌ره‌بنشین هه‌یه، (13) له‌و گوندانه ته‌نیا عه‌ره‌بی لێ ده‌ژین لەوانە (شرایع، هه‌وێره، مه‌جلوبه، ابو شیته، ام رگیبه، گراش، ابو جرده، مگراد شرابی) و چه‌ند گوندێكی دیكه. جگە لەو عه‌ره‌بانەی چوونەتە ریزەکانی داعشه‌وه ئه‌وانی دیكه به ئازادی له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گوێڕ نیشته‌جێن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دان.
دوو گوند له گوێڕ له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چۆل كراون، چونكه ده‌كه‌ونه هێڵی ته‌ماسه‌وه یه‌كیان گوندی (سێچاره)یه كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، ئه‌ویتریشیان گوندی (ده‌رمان ئاوا)یه كه دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن. هەروەها خه‌ڵكی هه‌ردوو گوندی (ساقبه و كوشاف) كه سه‌ر به (گوێڕ)ن و دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ركراون. خه‌ڵكی هه‌ردوو گوندی (ابو شیته، مگراد شرابی) كه نزیك بوون له زێی گه‌وره و زۆرجار له‌لایه‌ن داعشه‌وه كراونه‌ته ئامانج، بۆ پاراستنیان خەڵکی ئەم گوندانە گواستراونه‌ته‌وه و به‌سه‌ر گونده‌كانی دیكه‌دا دابه‌ش كراون. هه‌ردوو گوندی (شامامه‌ر و علی ملا داود) كه دانیشتوانه‌كانی كورد و عه‌ره‌بن هیچ كێشه‌یان نییه و پێكه‌وه ده‌ژین. ئه‌و خانه‌واده عه‌ره‌بانه‌ی گوێڕیان جێهێشتووه ئێستا له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گوێڕ نیشته‌جێن.
سەبارەت بە رووداوەکانی ناوچەکانی باکووری کەرکوک بەتایبەتی دوز خورماتو زێباری تیشکی خستە ئەوەی کە ئێستا بارودۆخی ناوچەکە ئارامە و هەوڵەکان بەردەوامن لەم بارەیەوە وتی: بە داخەوە بە هۆی روودانی چەند رووداوێکی نەخوازراوەوە هێرش کرایە سەر دام و دەزگاکانی حکومەت وەک نەخۆشخانە و قوتابخانەکان هەروەها بارەگای لایەنە کوردییەکان ژمارەیەکی هاووڵاتی بوونەتە قوربانی و بریندار بوون و نزیکەی ١٠٠ ماڵی هاووڵاتیان و ٦٠ شوێنی بازرگانی هاووڵاتیان سووتێنران.
سەبارەت بە ناوچەی جەلەولا زێباری ئاماژەی بەوە کرد کە داعش بە توندترین شێوە ناوچەکەی وێران کردووە، لەم بارەیەوە وتی: بەپێی زانیارییەکانمان لە ماوەی داگیرکردنی جەلەولا لەلایەن داعشەوە کە زیاتر لە پێنج مانگی خایاند وێرانکارییەکی زۆری لەو ناوچەیە ئەنجامداوە وەک ستراتیژیەتی تێکدەرانەی لەو شوێنانەی کە داگیری دەکەن و هەموو دام و دەزگاکانی حکومەت و ژێرخانی ئابووری گرتۆتەوەو زیانەکانی ئەو وێرانکارییە بە ٦٠ ملیار دینار دەخەمڵێندرێن.
لە کۆتاییدا د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا بە تێروتەسەل وەڵامی خۆمان بۆ رێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ (لێبووردنی نێودەوڵەتی) رادەستیان دەکەین بە پشت بەستن بە ژمارە وداتا.
PM:03:33:20/01/2016