ڤیدیۆ..مەحمود سەنگاوی: با حکومەت بڕوات ئیستقالە بکات

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی مەحمود سەنگاوی دەڵێت" حکومەتێک نەتوانێت مووچەو ئاو و کارەبا بۆ خەڵک دابین بکات، بابڕوات ئیستقالە بکات".

رۆژی ٣ شەممەی رابردوو ١/١٩ لەکاتی کردنەوەی یاریگایەک لەقەرەداخ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکەتبی سیاسی یەکێتی لە وتەیەکدا دەڵێت" پشتگیری ئەو خەڵکە دەکەم کە راپەڕین دەکەن من لە مەکتەبی سیاسیش وتوومە، ئەمجارە خەڵک ڕاپەڕێت پێشیان دەکەوم".

سەنگاوی لەو وتەیەدا داکۆکی لەمافی پێشمەرگە دەکات و داوا لەحکومەتیش دەکات دەستلەکاربکێشێتەوە، هەروەها هێرشیش دەکاتە سەر حیزبەکان و هاوکات پشتگیری چاوپێکەوتنەکەی ئەمدواییەی کۆسرەت رەسوڵ دەکات.
دەقی ڤیدیۆیەکە..


  



AM:10:16:23/01/2016