داوا دەکەن نەوشیروان مستەفا بێتە دەنگ

رۆژنامەنووسێک و چالاکوانێکی کۆمەڵگای مەدەنی داوا لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مەستەفا دەکات لەسەر بارودۆخی کوردستان لە١٢/١٠ ەوە تا کارەساتەکەی دەریای ئیجە دەستبەرداری بێدەنگی بێت و " ناخی خۆی هەڵڕێژێ".

فەریدون کونجرینی رۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لە نامەیەکی کراوەدا کە لەرێگای سپی میدیاوە ئاراستەی نەشیروان مستەفای کردووە دەڵێت"  لێدوانی ئێوە کاری گەری دەبێت لەسەر خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت  کۆچبەران کەزۆرەینەیان لاوەکانی نیشتمانن هەڵدێن لە بەر خراپی گوزەران و بێزار لە دەسەلاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان".

دەقی نامەکراوەکەی رۆژنامەنووسەکە
   
بەریز ڕێکـخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان 
نەوشیروان مستەفا

پاش ڕێزو سڵاو"  هیوای تەندروستی باش و لەشی ساغـتان بۆ دەخوازم 
لە ئێستادا تەندروستیان باشەو تکایە بێدەنگی بونتان بشکێنە!  چونکا" بێدەنگ بون لە حەق بەشدابونە لە ناحەقی.  ئێمەی هاوڵاتی نیشتمان هەرچـەندە لە ژێر کاریـگەری خراپی دەسەلاتداین  ، ڕۆژانە نوسراوەکانمان وەك ڕەخنەی توند یان بەدیوێکی ڕەخنەگوڵ لە سایتە کۆمەلایەتی و سیاسیەکاندا" ئاراستەی بەرپرسان دەکەین و لە هەوڵی داواکاریداین تا حکومەت بەدەسەڵاتی حیزبیەوە ڕەچاوی گوزەرانی خەڵك بکەن ، ئەوەی لەم بارو دۆخەدا  دوای هەر تاکێکی هەرێم و نەهاتۆتە دەنگ  جەنابتانن لەکاتێکدا بێدەنگیتان هەڵبژاردوە، تکایە بەهەرچ دیوێکدابێت ناخی خۆتان دەربڕن و  لە ١٢ ئۆکتۆبەرەوە تا کارەساتەکەی ئەم دوایەی دەریــای ئــیــجــە بدوێن.
دەنگۆیەکی ئەوە هەیە کە" کاك عومەری سەید عەلی لەپێگەی جەنابتانەو کارو بارەکان دەبات بەرێوە ، بەڵام بەداخەوە بەرێزیان هیچ لێدوانێکیان نەداوە  ئایا ئەمە پەیوەستە بە نابوێری یان فەرمانی جەنابتان یان ویستان نیە لێدوان بدەن؟ 
 دوای ئەوەی متمانەیەکی تەواومان هەبوو لەسەر  ئەو پڕۆژەیەیی لە ساڵی ٢٠٠٨دا پێشنیارتان کرد بۆ پڕۆسەی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستانداو هەموو ئەوانەی بیری ڕۆشنبیریان هەبو هاتنە سەر ئەو خەتەی بیـگۆڕن" وە هەمو ئەو بیرمەند و خەڵکی  ئازادی خوازەی هاتە دەنگ و بزوتنەوەی گۆڕانی لە ڕێکخراویەوە گواستەوە بۆ کاری سیاسی و نیمچە دەسەڵاتێکی لە حکومەتدابەدەست هێنا  بە بیروباوەڕمان سەرکەوتوانە ئەنجامدرا بەڕێخراوەیی جەنابتان  بەڵام هێشتا سەرەتایەو ماندو نەبوین و بە ئاراستەیەکی باشدا هێناومانە، بەردەوامین و هیوامان هەیە بەگۆرانکاری ڕیشەیی و  شارستانی و گۆڕینی  سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا،  زۆرێك لەو هاوڵاتی و خەڵکانەی پشتیوان بون کۆچیان کرد! کۆمەڵیک لەنیشتمان و کۆمەڵێکیان گەیشتنە شوێنی مەبەست ودەیان کەسیان لە دەریای ئیجەدا خنــکان. لێدوانی ئێوە کاری گەری دەبێت لەسەر خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت  کۆچبەران کەزۆرەینەیان لاوەکانی نیشتمانن هەڵدێن لە بەر خراپی گوزەران و بێزار لە دەسەلاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
بەر لە ڕژێمی بەعـس و دوای حوکمی دیکتاتۆری لە ناوجەکەدا ساڵانێك لەنێو بێزاریەکاندا دەژیاین و گەشبین بووین بەوەی ژیانێکی نوێــ ـو قۆناغەکانی ئێشو ئازار تێدەپەڕێنــیـن " خەڵك ئاشنابوو بەو هیوایەی دەیانخواست ، دوای شکستی حوکمی دیکتاتۆری لە باکوری ئێراق  کۆمەڵێکی دی بچوکتر لەو دیکتاتۆرە لەهەوڵی گەیشتن بە هەمان دەسەڵات و زەوتکردنی مافی تاك هاتـــــــــن " چەند قۆناغێکیان بڕی بەئاراستەیەك حوکمــــیان کرد تاخەڵکی بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بون بە (سکلاڤە) کۆیلە.
ئەوەی ڕێگیربوو لەو ئامانجەی دەسەڵاتێکی زۆردارو هاوشێوە دیکتاتۆر سەدام ئەنجامی بدات لەکەدار کراو نهێنیەکان ئاشکرابوو" ویستی کۆمەڵێکی لەسەربوو هێزێکی خاکی بەدیوێکی نوێداو پشتبەست بە 
هاوڵاتیان لەساڵی ٢٠٠٩دا هاتنە دەنگ بەزەنگێك ئەوپەڕی هەرێمەکەی گرتەوەو هۆشیاری لەنێو خەڵکدا سەری هەڵدا" جەنابتان لەبەرەی گەلدا دەستان کرد بە وەبیرخسنەوەی سزای یاسایی، ئەم کاروانە کە مافی تاكو ویستی خەڵك و بەدەستهێنانی سەروەریەکان ئامانجی بوو" لەسەرەتادا وەك ڕێکخراوێك و دواجار بەچەند قۆناغێکی سیاسی گەیشتە لێواری دەسەڵات  لەو ساتەوە تۆی ڕێکخەری گشتی ئەم بزوتنەوەیە .

تکایە وەك ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکردەیەکی دەستپێشخەر  پەیامی خۆت لەسەر بارو دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بڵاو بکەرەوە.

ڕۆژنامەنوس و جالاکی مەدەنی 
فەرەیدون کونجرینی
٢٣/٠١/٢٠١٥



AM:12:04:24/01/2016