٢٤ کۆچبەری دیكەی کورد لە دەریای ئیجەدا خنکان

نوێنەری یۆنان لە ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەڵەتی ڕایگەیاند دوێنێ پێنجشەممە تەرمی ٢٤ کۆچبەری کورد بە خنکاوی دۆزراونەتەوە و تەرمی ١١ کەسی تریش دیار نییە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزکێڵی نامیا نوێنەری یۆنان لە ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەڵەتی ڕایگەیاند سەرجەم سەرنشینەکانی بەلەمەکە کورد بوون جگە لە ژمارەیەک قاچاخچی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆچبەرەکان ڕۆژی چوارشەممە بە کەشتیەکی دار کۆچیان کردووە و لەدەریاچەی سامۆسی دەریای ئیجەدا کەشتیەکەیان ژێرئاو کەوتووە.
هاوکات ماڵپەڕی تایمز بڵاویکردووەتەوە کە لەنێو خنکاوەکاندا ١٠ منداڵ هەیە.



PM:06:35:29/01/2016