دەەستگیردنی عەلی سیاسی و هاورێکانی و دەبێتەوە مایەی
ناڕەزایەتییەکی زۆری لایەنەکان و رێکخراوانی کۆمەڵگای مەدەنی و رۆشنبیران.
حزبی
شیوعی له ڕێگای ڕاگه‌یه‌نراوێكه‌وه داوای ئازادكردنی عه‌لی سیاسی و هاوڕ‌ێكانی ده‌كات كه سەرلەبه‌یانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن
پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراون و رایشده‌گه‌یه‌نێت " دەستگیرکردنی عه‌لی
مه‌حمود و چه‌ند كه‌سێكی دیكه، له‌قه‌یرانه‌كان رزگارمان ناكات".
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
حزبی شیوعی كوردستان كه وێَنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوە
هاتووە" له‌كاتێكدا
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌نیازی گربوونه‌وه‌یه‌ك بوون، له‌لایه‌ن ده‌زگای
پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراون و بڵاوه‌ش به گردبوونه‌وه‌كه كراوه، هه‌رچه‌نده
لایه‌نی فه‌رمی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بێ مۆڵه‌ت گردبوونه‌وه
سازكراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش پشت به‌یاسای خۆپیشاندان به‌ستراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك
كه‌موكوڕی گه‌وره‌ی تێدایه، ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه به‌پێی میزاج‌و به‌پێی
ناوچه‌كان یاسا جێبه‌جێبكرێن، له‌كاتێكدا رۆژانه ده‌یان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی
لێره‌و له‌وێ ئه‌نجامده‌درێت به‌م دیده بێت زیندانه‌كان پڕ ده‌بن له‌هاوڵاتی، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، ده‌ستگیركردنی عه‌لی مه‌حمود و چه‌ند كه‌سێكی دیكه، هیچ قازانجی نیه‌و
له‌قه‌یرانه‌كان رزگارمان ناكات ".
لەگەڵ ئەم
بەیانەی حیزبی شیوعیدا، لەتۆڕە کۆمەلآیتەییەکان چەندان رۆشنبیر و چالاکوانی
کۆمەڵگای مەدەنی ئەو کارەی پۆلیسی هەولێر مەحکوم دەکەن و داوای ئازادکردنی
دەستبەجێی عەلی سیاسی و هاورێکانی دەکەن.
بەپێچەوانەی
ئەم داوایانەوە، عه‌بدولخالق
ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،
ئه‌و چالاکوانانه به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى خۆپیشاندان ده‌ستگیرکراون.
ناوبراو
ده‌ڵێت" پێنج چالاکوانن ویستوویانه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت خۆپیشاندان بکه‌ن، ئه‌وچالاکوانانه ڕه‌وانه‌ى دادگا ده‌کرێن و په‌ڕاوى
لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه ".
عەبدولخالق تەڵعەت به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە"هه‌رخۆپیشاندانێک بۆ
مه‌رامى سیاسى بێت و ده‌ستى له‌پشته‌وه بێت و بۆ تێکدان بێت ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت".