یەكێتی‌و پارتی: حكومەت گەرەنتی بدات كە موچەی فەرمانبەران نافەوتێت

دوو پەرلەمانتاری پارتی‌و یەكێتی لە راگەیەنراوێكی هاوبەش لەسەر موچەی فەرمانبەران پاش سیستمی پاشكەوتكردنی بڵاودەكەنەوە.

"فرسەت سۆفی"، پەرلەمانتاری پارتی و "گۆران ئازاد"، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، داوادەکەن حکومەت گەرەنتی بداتە فەرمانبەران، کە مووچەکانیان نافەوتێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە:


موچەی فەرمانبەران لە كۆبوونەوەی رۆژی 3ی شوباتی 2016 لە ئەنجومەنی وەزیران بریاری پاشكەوت كردنی برێكی موچەی فەرمانبەران دەرچوو, ئێمە لە سەر ئەم بریارە وەك دوو پەرلەمانتار ئەم چەند خاڵەی خوارەوە دەخەینە روو:


• لەو ۆرك شۆپەی لە هۆڵی مامۆستا سەعد عبدالله ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بە شێك لە لیژنەكانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و وەزیرەكان و بەرێوەبەرەگشتیەكان و مامۆستایانی زانكۆو پسپۆرانی ئابووری كۆدەنگی لە سەر كۆمەڵێك پرنسیپی سەرەكی كرا, كە ئەگەر دەستكاری موچەی فەرمانبەران كرا ئەوانەی موچەیان كەمە لە نێوان 300 بۆ 500 هەزار گفت و گۆ هەبوو هیچ برێك لە موچەكەیان پاشكەوت نەكرێت, هەروەها بەهیچ شێوەیەك ئەو برە زۆرە لە پاشەكەوت لە ئارا دانەبوو, جگە لە موچەی پلە باڵاكان كە هەموو لایەك كۆدەنگ بوون لە سەرووی 70% پاشەكەوت بكرێت.


• ئەوەی وەك پرنسیپ حكومەت بەڵێنی دابوو كە خەڵكی موچەی كەمە كەمترین ئازاری پێ بگات, بەڵام لە بریارەكەی حكومەت ئازارەكە زۆر گەورەیە.


• حكومەت دڵنیایی داوە كە لە بەرامبەر پاشەكەوت كردنی برێك مووچە نرخی بازارو پێداویستیە سەرەكیەكان و داو دەرمان و كرێی خانووش دادەشكێنێ, هیوادارین حكومەت پەلە بكات لە كۆنترۆل كردنی نرخەكان.


• هەروەها وا بریارە ئەم پاشەكەوتە كاتی بێت و بۆ ئەم مەبەستەش كراوە كە مانگانە فەرمانبەران ئەو برە پارەیە وەربگرن كە بۆیان دیاری كراوە, ئەوەی دیكەش دەبێتە قەرز لە سەر حكومەت. بۆیە داواكارین حكومەت جۆرێك گەرەنتی بداتە فەرمانبەران كە ئەو پارەیەیان نافەوتێت, بۆ ئەمەش یان لە بانك حیسابی جاریان بۆ بكاتەوەو پارەكە داخلی حسابیان ببێت یان چەكیان پێبدرێت. هەروەها لە گەڵا دەسكەوتنی هەر داهاتێكی نوێ و بەرزبوونەوەیەكی نرخی نەوت پێداچوونەوە بە خشتەكە بكرێت و بری پارەی پاشەكەوت كراو كەمتر بكرێتەوە.


• داواكارین حكومەت بەم خشتەیەی پاشەكەوتكردنی موچەی فەرمانبەران دابچێتەوەو ئەوانەی موچەیان كەمە نەیانگرێتەوە, هەروەها ئەو برینە زۆرەش كە لە موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی كراوە, پێداچوونەوەی پێدابكرێت و پلە دارەكانی سەربازیش بە برێك بەشدار بن جا با كەمتریش بێت لە موچە خۆری مەدەنی.

• بریارەكانی دیكەی حكومەت كە لە هەمان كۆبوونەوە دەرچوونە جێگای دەست خۆشین بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە شەفافیەت و ووردبینی كردنی داهاتەكان...



PM:06:02:05/02/2016