بۆ دووەمجارە ژماریەک پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆمار دەڕفێنرێن

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەسەر فڕاندنی سێ پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە لایەنە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی ئاگادار کراونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

ئەمڕۆ ١٢ ی شوباتی ٢٠١٦ سێ پاسەوانی سەرۆکایەتیی کۆمار لە نزیک دووزخورماتوو فڕێندران و لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی کۆماریشدا هاتووە "سێ سەربازی لیوای یەکەمی سەرۆکایەتیی کە یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی نەقیب لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلەکەیان لە ڕێگەی گشتیی ناحیەی ئامرلیی سەر بە قەزای دوز خورماتو دیار نەماون و بێسەروشوێن بوون".

جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە کە "لایەنە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبیی ئاگادارکراون بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و سەرۆک کۆماریش بە شەخسی بەدواداچوون دەکات بۆ دۆزینەوە و ئاشکرا بوونی چارەنوسییان".

سالێ پاریش لە نزیک شاری خورماتوو چەند پاسەوانێکی سەرۆکایەتی کۆمار رفێندران.

PM:10:45:12/02/2016