ئەمانە جوانترین دیارییەكانن بۆ ڤالانتاین

لە ڕۆژی ڤالانتایندا عاشقان لەسەرجەم وڵاتانی جیهان چەندین دیاری پێشكەشی یەكتر دەكەن، بەڵام چەند دیارییەك هەن كە لەو ڕۆژەدا جێگایەكی تایبەتی هەیە.

دەتوانرێت ئەو دیارییانەی لە ڕۆژی ڤالانتایندا پێشكەشی خۆشەویستەكەتی دەكەین جۆراو جۆر بێت، بەڵام چەند كەرەستەیەك هەن گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت و بە باشترین دیارییەكان دادەنرێن:

1- گوڵ: بە زمانی هاوبەشی نێوان عاشقەكان دادەنرێت و پێشكەشكردنی گوڵ لەو ڕۆژەدا گرنگییەكی زۆری هەیە و زۆرینەی عاشقان پشتی پێدەبەستن، جوانترین ڕەنگیش بۆ ئەو ڕۆژە گوڵی سورە.

2- ئەلبومی وێنە: خۆشەویست و هاوسەرەكان دەتوانن چەند وێنەیەكی هاوبەشی خۆیان لە ئەلبومێكدا كۆبكەنەوە، ئەمەش بە دیارییەكی ناوازە دادەنرێت.

3- بۆن: پێشكەكردنی بۆن لای هەردوو ڕەگەز بە گشتی و مێینە بە تایبەتی گرنگییەكی زۆری هەیە چونكە هەستی كەسی بەرامبەر دەردەبڕێت.

4- نەستەلە: بە عەشقی یەكەمی خانمان دەدەنرێت و هەروەها یەكێكیشە لە ڕۆمانسیترین دیارییەكانی ڕۆژی ڤالانتاین.



PM:02:32:13/02/2016