رۆژی خۆشەویستی لەهەموو عاشقانی كوردستان پیرۆز بێت

ئەمرۆ رۆژی ڤالانتاین یان رۆژی خۆشەویستییە، سپی میدیا ئەم  رۆژە لە هەموو عاشقانی كوردستان پیرۆز دەكات.

سەرەڕای دۆخی ئابوری خراپی هەرێم، ئەمساڵ لە رۆژی ڤالانتاین دا هاوڵاتیان گرنگی زیاتر بە خۆشەویستەكانیان دەدەن‌و بە دیارییەك یان وشەیەكی جوان  خۆشەویستی خۆیان دووپات دەكەنەوە.

رۆژی ڤالانتاین چیە؟

ئەو كاتەی "ئاكالیدیۆس"ی دووەم پاشای یۆنان زانی كە توانای پیاوانی زگورتی لەو پیاوانە زیاتر كە ژنیان هەیە، هاوسەرگیری حەرام كرد. ڤالانتاین قەشەیەكی گەنج بوو كە ئەو كچ‌و كوڕانەی كە خۆشەویستی یەكتربوون لە ناو ئەشكەوت‌و بەنهێنی لەیەكتر مارە دەكرد.
تا ئەو كاتە پادشا دەزانێت‌و ڤالانتاین دەخرێتە زیندانەوە. ڤالانتاین لەو ماوەیەی كە لەزیندان دەبێت عاشقی كچی زیندانبانەكەی دەبێت‌و نامەیەكی بۆ دەنوسێت كە ئەو نامەیە یەكێك لەجوانترین نامە دڵدارییەكانی جیهانە.
رۆژی چواردەی شوبات، ڤالانتاین بە فەرمانی پادشا  لەسێدارەدەدرێت‌و دواتر ئەم رۆژە بەناوی رۆژی ڤالانتاین یان خۆشەویستی دیاری دەكرێت.

رۆژی خۆشەویستی لەهەموو عاشقانی كوردستان پیرۆز بێت



PM:02:16:14/02/2016