ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی سیرین عەبدولنور، بەبڵاوكردنەوەی وێنەیەك هەوادارانی سەرسام دەكات.
سیرین عەبدولنور بەبۆنەی ڕۆژی ڤالانتاینەوە چەند وێنەیەكی خۆی هاوسەرەكەی لە ئینستەگرام بڵاودەكاتەوە، كە هەوادارانی بە ڕۆمانسیترین وێنە ناویان بردووە، تێیدا سەری خستۆتە سەر شانی هاوسەرەكەی و نزیكە لەوەی ماچی بكات.
ئەو خانمە هونەرمەندە ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو لەگەڵ هاوسەرەكەیدا سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی لوبنانییان كردووە تا پێكەوە لە ڕۆژی خۆشەویستیدا كاتێكی جیاواز بەسەر بەرن.
سیرین ساڵی ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و لەئێستاشدا خاوەنی كچێكن.