قوباد تاڵەبانی: دەتوانین لەگەڵ بەغدا رێکبکەوین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " ئەگەر بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان دابین بکات، دەتوانین رێکبکەوین".

لە کۆمێنتێکی کورتدا لەسەر قسەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دوێنێ رایگەیاند" با نەوتەکەی هەرێممان رادەست بکەن، ئێمە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەین"، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دەڵێت " ئەگەر بەغدا موچەی تەواوی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات بەھێزی پێشمەرگەشەوە، ئێمەش بەئاسایی و ئاسانی دەتوانین لەگەڵی رێکبکەوین".

دوێنێ عەبادی لە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئەوەشی راگەیاند" هەرێم لە ١٦% نەوتی عێراق دەفرۆشێت نازانین چی لێدەکەن، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لێ نادەن"، هەروەها وتیشی" فرۆشتنی نەوتی هەرێم هیچ حسابێکی بانکی نییەو وەزیری دارایی هەرێمیش نازانێت چەند دەفرۆشرێت".



PM:06:45:16/02/2016