سلێمانی بۆ یادی نەورۆزی ئەمساڵ بڕیاریدا

وتەبێژی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پارێزگا و قایمقامیەتی سلێمانی بەبۆنەی یادەكانی نەورۆزەوە هیچ مەراسیمێكی تایبەت لەشەقامی سالم ساز ناكەن.

هونەر تۆفیق وتەبێژی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەری فەرمی یەكێتی راگەیاند: پارێزگاو قیمقامیەتی  سلێمانی بڕیاریان داوە لەرۆژی 20-3 دا واتە لەرۆژی ئاگركردنەوەی نەورۆزدا بەرەسمی هیچ مەراسیمێكی تایبەت لە شەقامی سالم ساز نەكەن.

 وتیشی: بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەتووە، نەپارێزگا و نەقائیمقامیەت هیچ بڕە پاریەك بۆ ئەو یادە تەرخان ناكەن، بۆیە بەرەسمی هیچ مەراسیمێك ناكرێت.

هونەر تۆفیق ئەوەشی نەشاردەوە، ئەگەر مەراسیمەكە لە لایەن هەر كەس و دەزگایەك و رێكخراوێكەوە ئەنجامبدرێت، بێگومان پارێزگاو قائیمقایەتی سلێمانی ئەركی پاراستنی ئاسایش و ئارامی دەگرێتە ئەستۆ.



PM:03:28:21/02/2016