راوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان مه‌جید ساڵح رای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا دوێنێ 2/22 سازیکردبوو، ئاشکرا ده‌کات.
مه‌جید ساڵح، راوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان که هاوڕێیه‌تی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کردووه بۆ له‌نده‌ن، له نووسینێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی و ڕای رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان، ده‌ڵێت" هەمو ئەو دۆست و برادەرانەی کە پرسیار لە سەر تەندروستی کاک نەوشیروان دەکەن دڵنیاتان دەکەمەوە کە تەندروستی زۆرزۆر باشە، لەو بوارەدا هیچ کێشەیەک نییە، بگرە لەچاو ئەو کاتەی کە لە کوردستان بوو بە حوکمی ئەوەی لە نزیکەوە هەفتانە دەمبینی تەندروستیان زۆر باشترە".
سه‌باره‌ت به‌رای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری کوردستان، راوێژکاره‌که‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ڵێت" تێڕوانینی لە سەر دۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان ئەوەی بۆ ئێمە روون کردەوە، کە لە دە ساڵی رابردودا بە هەموو توانایەکمانەوە کارمان کردوە بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان سیتسمێکی سیاسی و ئابوری دامەزرێنین کە ببێتە بناغە بۆ ئەوەی هەر کاتێک ویستمان جیا ببینەوە چاوەڕێی کەس نەکەین. لەو بارەوە چی وەک خۆی و چی وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەو کاتەی کە پارەیەکی زۆر دەهاتە کوردستان بە (نوسین) پرۆژەی چاک کردنی هەیکەلی ئیداری حکومەت و رێکخستنی هێزی پێشمەرگەو ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بە شیوازی نوێ داوەتە دەسەڵاتداران، بەڵام لە جیاتی ئەوەی گوێمان لێ بگرن، پشت گوێیان خستوە، ئەو پشت گوێخستنەش ئەم دۆخەی بەرهەم هێناوە".
مه‌جید ساڵح له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی گۆڕان ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه وه‌ک له قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئاماژه‌ی بۆ کردووه" بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام دەبێت لە سەر رێبازی مەدەنیانەی خۆی بۆ گوشار خستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ ئەنجامدانی ریفۆرمی ریشەیی لە هەموو بوارەکاندا و لەو بارەوە هیچ پاشەکشەو دوو دڵیەکی نییە. پێویست دەکات هەموو لایەنەکان پێکەوە بەردەوام بن لەسەر داخوازیەکانیان بۆ ئەنجامدانی ریفۆرمی ریشەیی کە لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێت".
سەبارەت بە ئەدائی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی گۆڕان که ئێستا رۆژانه کاره‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ڕیده‌که‌ن، مه‌جید ساڵح ده‌ڵێت" به ئه‌دائی هاوڕێکانی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەکە لە کاتی غیابی ئەو لە کوردستان، زۆر دڵخۆش بوو کە هەمویان وەک یەک تیم لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی بزوتنەوەکە کار دەکەن و ئەو هەموو سەلاحەتیکی لەو بارەوە داوە بەوان و ئەوانیش بەرپرسانە و دڵسۆزانە کارەکان بەڕێوە دەبەن. بۆیە هاتنەوە یان نەهاتنەوەی من هیچ کاریگەریەک لەسەر سیاسەت و تراتیژی گۆڕان ناکات".
سه‌باره‌ت به‌رای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر باری ئابووری، مه‌جید ساڵح ده‌ڵێت" لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانەوە لە رووی ئابوری و سیاسیەوە رای وابوو ئەو کاتەی کە پارەیەکی زۆر دەهاتە کوردستانەوە دەسەڵاتداران لە پێناوی کڕینی ئەم و ئەودا خەرجیان کردوەو هیچ پرۆژەیەکی ئابوری وایان بونیاد نەناوە کە دۆخی ئابوری نەگات بەمەی ئێستا‌و چەندین جار لەوە مەترسیانە ئاگادارمان کردونەتەوە، ئێستاش لە جیاتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو هێشتا سورن لەسەر پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و کارکردن لەسەر نەهجە کۆنەکەیان لە ناشەفافیەت لە مەسەلەی نەوت سەرچاوەکانی دیکەی داهات. "
مه‌جید ساڵح راوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به‌تێروانینی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان، ده‌ڵێت " نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر دڵی بەو سەرکەوتنانەی رۆژ ئاوای کوردستان خۆش بوو، سەبارەت بەو جەنگەی کە ئێستا لە ناوچەی عەزاز و عفریندا روو دەدات وتی سەرکەوتن ورزگار کردنی ئەو ناوچەیە وا دەکات لە خانەقینەوە هەتا عەفرین سنورمان هەبێ دەتوانین بە ئاسانی بگەین بە دەریای سپی. مقاومەت و خۆراگری خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی بەرز نرخاند".
سه‌باره‌ت به ئاشکراکردنی ئه‌م زانیارییانه له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌یدا، ئه‌و راوێژکاره‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌ڵێت" دوای ئەو سەردانەمان بۆ لای بەرێز کاک نەوشیروان زۆر لە هاوڕێیان و دۆستان چی بە کۆمێنت و چی بە تەلەفون و یان بە ئیم‌یل داوایان کردوە کە تێڕوانینەکانی کاک نەوشیروان لە سەر دۆخەکە بزانن، جگە لەوە زۆریان هەواڵی تەندروستی کاک نەوشیروانیان پرسیوه"، ئه‌وه‌ش پاڵی به‌و راوێژکاره‌وه ناوه رای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و نووسینه‌دا ئاشکرا بکات.