ڤیدیۆ...ئیلیسا لە ناو مەلەوانگەدا لە باوەشی كوڕێكدایە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ئیلیسا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی (حالە حب) بڵاودەكاتەوە كە گۆرانییەكە ناونیشانی دواین ئەلبومێتی و لە ساڵی 2014 بڵاویكردەوە.

لە كلیپەكەدا ئیلیسا لەگەڵ كوڕێكدا هاوسەرگیری دەكات كە پەیوەندییەكی خۆشەویستی بەهێز كۆیان دەكاتەوە، لە بەشێكیشیدا پێكەوە لە ناو مەلەوانگەیەكدا باوەش بەیدا دەكەن كە زۆر كەس بە بوێریەكی بێوێنە ناویان بردووە، دەنگدانەوەیەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبووە.

ئەو كوڕەی لەگەڵ ئیلیسادا بەشداری كلیپەكەی كردووە بە ڕەگەز بەرازیلییە و وێنەگرەكەش بە تایبەت لە ئەڵمانیاوە هاتووە تا كلیپەكە لە ستۆدیۆكی تایبەتی لوبنان وێنە بگرێت.



PM:01:09:24/02/2016