ڤیدیۆ...بە كلیپە نوێكەی هەمووان سەرسام دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی توركی ئبراهیم تاتلیساس دوای ماوەیەك لە بێدەنگی بڵاونەكردنەوەی هیچ كارێكی هونەری، كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

ئبراهیم تاتلیساس كلیپی گۆرانی (Vur Gitsin Beni) بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لەو گۆرانییانەی ماوەیەك پێش برینداربونی تۆماری كردووە و لە پرۆگرامێكدا پێشكەشی كردووە، بەڵام لەئێستادا بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردۆتەوە، ئەوەش بووە بە نوێترین بەرهەمی.

كلیپەكە لەماوەیەكی كەمدا دەنگدانەوەیەكی زۆری لە نێو هەوادارانی ئەو هونەرمەندەدا هەبووە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەزاران بینەریان هەبووە.






PM:02:03:27/02/2016