كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد لەسلێمانین شانۆیی "خۆشەویستی هەنگاوێك دووربوو لێم" نمایش دەكات.
ئەم شانۆییە لە ئامادەكردنو دەرهێنانی: "زاهیر عەبەڕەش"و، نواندنی: "شاهی رەزا"یەو بەشێوەی گشتیی باس لەكێشەی ژن دەكات، بەتایبەتی باسی ژوورە خەفەكراوەكانی ناو ناخی ژن، هەستو سۆزەكان، حەزو شەهوەتەكان.
ئەم نمایشە گفتوگۆیەكە لەنێوان خۆشەویستیو سێكسدا، لەنێوان وەهمو واقیعدا.
شانۆیی "خۆشەویستی هەنگاوێك دوور بوو لێم" لە رۆژی 29/2 تا 7/3/2016، كاتژمێر 4ی پاشنیوەرۆ لەهۆڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان بەردەوام دەبێت.