ئەمڕۆ لە لەندەن جارێکی تر نەوشیروان مستەفاو سەرۆکی پەرلەمان د.یوسف محەمەد کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی کۆبوونەوەی ئەمجارەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و دیوسف محەمەد زۆر بەنهێنی بەڕێوەچووەو هیچ کەسێک لەوانەی هاورێیەتی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن لەم گەشتەیدا بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەشداری ئەم کۆبوونەوەیان پێنەکراوە.
تا ئێستا بەو پێیەی کۆبوونەوەکە تەنها هەردووکیان بەشداربوون و کەسی تریان لەگەڵدا نەبووە، نازانرێت چی بابەتێک لەو کۆبوونەوەیەدا باسکراوە.
نزیکەی دوو هەفتەیە سەرۆکی پەرلەمان بۆ سازدانی چەند دیدارێکی پەرلەمانی و چەند دیدارێکی حیزبی و کۆڕی جەماوەری لە وڵاتی بەریتانیایە.