"پارتی هێزێک بۆ لێدانی یەپەگە دەنێرێتە رۆژئاوا"

میدیایەکی بەناوبانگی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی ناردۆتە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ یەپەگەدا بەشەڕ هاتوون.

ئاژانسی هەواڵی (هاوار) کە زۆربەی چالاکیەکانی شەڕڤانان و پەکەکە بڵاودەکاتەوە، لەمیانەی هەواڵێکیدا رایگەیاند" پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین چەكداری ناردووەتە ناوچەی عەزاز لە سوریا و شەڕی یەپەگە دەكەن.

ئەو ئاژانسە بڵاویکردۆتەوە ، پارتی دیموكراتی كوردستان چەكدارانی خۆی بەناوی(پێشمەرگەی رۆژاڤا) رەوانەی ناوچەی عەزازی سوریا كردووە و لە ئێستادا لە بەرامبەر یەپەگە شەڕ دەكەن.

ئاژانسەكە دەشڵێت ، ئەو چەكدارانە بێ‌ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لەسەر راگەیاندنەكان دەردەكەون و لە شاشەی تەلەفیزیۆنەكانەوە لە ژێر ناوی(نەوەكانی سەلاحەدین) هەرەشە لە یەپەگە دەكەن.



PM:09:12:02/03/2016