ئەفسەر فەرامۆش مەلا نەجم بەکەفاکەت ئازاد کرا

ئەفسەری پلەیەک فەرامۆش مەلا نەجم کە لەرانییە لەسەر خۆپیشاندان و هێرشکردنە سەر حکومەت دەستگیرکرا، بەکەفالەت ئازاد کرا.

د. شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان بە سپی راگەیاند ناوبراو بە کەفالەت ئازادکراوە تا رۆژی دادگایی کردنەکە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو ئەفسەرە بە هەوڵی هەموو لایەک بە کەفالەت ئازاد کرا تا رۆژی دادگاییکردنەکەی لە دادگای سەربازی.

ئازادکردنی ئەو ئەفسەرەی خەڵکی رانیە، لە کاتێکدا کە دوو رۆژی تر ئەو شارە یادی راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ دەکاتەوەو مەترسی خۆپیشاندان و دروستبوونی بارگرژی لەو دەڤەرە دەکرێت.

ئەفسەری پلە یەکی پۆلیسی هاتوچۆ فەرامۆش مەلا نەجم لە خۆپیشاندانەکانی دوو هەفتە لەمەوبەر پۆلیسی هاتۆچۆ لە رانیە، لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا هێرشی کردە سەر حکومەت و جێگرەکەی و دواتر دەستگیرکرا. 





PM:12:11:03/03/2016