مادۆنا فلپینییەكان توڕە دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مادۆنا بەهۆی لەبەركردنی ئاڵای فلپین، جەماوەر و كاربەدەستانی ئەو وڵاتە توڕە دەكات و سەردانكردنی ئەو وڵاتەی لێ قەدەغە دەكرێت.

ڕادیۆی ناوخۆی فلپین لەزاری بەرپرسێكی حكومەتی ئەو وڵاتەوە ئاشكرای دەكات كە بەشێوەیەكی فەرمی بڕیار دراوە بە قەدەغەكردنی گۆرانی وتن لە مادۆنا لەسەر خاكی وڵاتەكەیان، ئەمەش بەهۆی ڕێزنەگرتن لە پیرۆزییەكانی ئاڵای ئەو وڵاتە لە كاتی ئاهەنگەكەیدا لە مانێلای پایتەخت.

مادۆنا لەو ئاهەنگەیدا كە وەك ڕیكلامێك بۆ ئەلبومە نوێكەی بە ناوی ریبل هارت ئەنجامیداوە،ئاڵای فلپینی لەبەر كردووە، بەمەش یاساییەكی ئەو وڵاتەی پێشێل كردووە كە لەبەركردنی ئاڵا وڵات قەدەغە دەكات.



PM:12:39:03/03/2016