هونەرمەندی ناسراوی میسری میرهان حسێن لەلایەن ئەفسەرێكی پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت و ئەشكەنجەیەكی زۆر دەدرێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە میرهان حسێن بەهۆی تێپەڕاندنی چەند بەربەستێكەوە بە ئوتومبیلەكەی و ڕێگەنەدان بە پشكنینی ئوتومبیلەكەی، هەورەها بەكارهێنانی وشەی نەشیاو، لەلایەن پۆلیسەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و دوای دۆزینەوەی دوو خواردنەوەی كهولیش لە ئتومبیلەكەیدا دەستگیر دەكرێت.
میرهان دوای ئەوە دەبرێتە بنكەی پۆلیس ئەشكەندجەیەكی زۆر دەدرێت و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكش ئاسەوارەكەی بە لەشییەوە دیارە و توشی شكانی كردووە لە چەند شوێنێكدا.
سەندیكای هونەرمەندانی میسر لەسەر ئەو ڕووداوە هاتۆتە دەنگ و داوای لێپێچینەوەی وردی كرد و سزادانی ئەو ئەفسەرەی كردووە، پارێزەرەكەی میرهانیش ئاماژەی بەوە كردووە كە لە بنكەی پۆلیس هەوڵدراوە دەستدرێژی سێكسی بكرێتە سەر میرهان و دەست لە چەند شوێنێكی هەستیاری لەشی دراوە، ئەوەش بە ئاشكرا بە جەستەیەوە دەركەوتووە.