وێنە...لەیلا فەریقی لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر دەركەوتووە

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی كورد لەیلا فەریقی لە نوێترین دەركەوتنیدا لەگەڵ هەڵكەوت زاهیر دەبینرێت.

ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، چەند وێنەیەكی خۆی لەیلا فەریقی بڵاودەكاتەوە و ئەو خانمە هونەرمەندەی بە هاوڕێی خۆشەویست و ساندرێلای كورد ناوبردووە.

ئەو یەكتر بینینەی فەریقی و هەڵكەوت بەمەبەستی ئەنجامدانی كارێكی نوێی هونەرییە، كە بەهۆیەوە لەیلا دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی هونەر، چەند هەفتەیەك پێش ئێستاش ئەو خانمە لەگەڵ محەمەد عومەر شاعیر دەركەوت كە بەمەبەستی دیاریكردنی تێكستی كارە نوێكەی یەكیان بینیبوو.

لەیلا فەریقی یەكێكە لە ناسراوترین خانمە هونەرمەندە كورد، دواین ئەلبومی لە ساڵی 2007 بەناوی گوێم لێگرن بڵاوكردەوە، كە سەرجەم كارەكانی لەلایەن هەڵكەوت زاهیرەوە ئەنجامدرابوو.



PM:01:02:03/03/2016