قوباد تاڵەبانی: ئەو پەڕی بێ ویژدانیە زەمی کابینەکانی پێشوو بکەم
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند " ئێمە لەبەرپرسیارێتی ڕا ناکەین، ودان بەهەموو هەڵەو کەموکوڕییەکدا دەنێین، ودڵنیاشین كه قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم كاتین وتێدهپهڕێندرێن وههوڵهكانیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردن خستۆته‌گه‌ر."
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3-3-2016 به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ودهرباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوەدانكرنەوەونیشتەجێبوون و د.ئاسۆ فه‌ریدوون پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی پرۆژه‌ی ئه‌نده‌ر پاسی كۆبانێ له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌شاری سلێمانی كرایه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌وتارێكدا باسی له خۆراگری و به‌رخودانی كۆبانێی كرد ورایگه‌یاند" به‌رگری و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه بۆته چیرۆكی سه‌ر زمانی هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان و كۆبانێ لانكه‌ی به‌رخودانه و قوربانیدانه."
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سه‌باره‌ت به باردۆخی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ئێمه د‌رك به نیگه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بووه و له‌م دووساڵَهدا هاووڵاتیان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه..
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت قوباد تاڵه‌بانی وتی" له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت گومان هه‌یه و هه‌نگاوی جیدیمان ناوه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت".
له‌باره‌ی مووچه‌شه‌وه رایگه‌یاند" پێداچوونه‌وه به‌سیستمی مووچه‌دا ده‌كه‌ین و دیارده‌ی دوو مووچه‌یی و بندیوار نامێنێت و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیش كۆتایی پێهاتووه".
وتیشی: "راستە، زۆرینەی کێشەکانی ئەمڕۆی کوردستان خەتای ئەم کابینەیە نیە، بەڵام ئەو پەڕی بێ ویژدانیە من لەم مێمبەرەوە زەمی کابینەکانی پێشوو بکەم، وبە تاوانی دەزانم ئێمە بە دوو سێ وتەی نابەرپرسانە هەوڵ بدەین خۆمان لای خەڵک جوان بکەین بەڵام بە بڕیاری نەگونجاو کوردستانەکەمان وێران بکەین."
هەروەها وتی " حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە ئەم قۆناغەی ئێمەی تێداین ئەگەرچی دژوارە و کەندەڵانێکی سەختە، بەڵام بەهیممەتی هەموولایەک تێپەڕاندن و پەڕینەوە نزیکە، گرنگ ئەوەیە ئێمە خاڵەکانی لاوازیمان دیاریکردوەوکەوتوینەتە سەر رێگای چارەسەرکردن."
PM:03:03:03/03/2016