پاش نیوەرۆی ئەمرۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ 3/3 نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەرزبووەوە.

بەوتەی خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بوو بە 125 هەزار‌و 500 دینار كە بەیانی ئەمرۆ بە 125 هەزار‌و 100 دینار بوو.

بەم پێیە نرخی دراوەكانی دیكە لەنیوەرۆی ئەمرۆدا بەم جۆرە دەبێت:
 
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٦ هەزارو 350 دینار.

-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزارو 850 دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤١ هەزارو ٨٥٠ دینار.

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٣٦ هەزارو ١٠٠ دینار.



PM:03:12:03/03/2016