سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئایندەی سوریا هەڵوێستی خۆی راگەیاند
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سوریا راگەیاند، وەك چارەسەرێك بۆ دۆخی ئەو وڵاتە.
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، سەبارەت بە ئاییندەی سوریا و بۆ بەرقەراربونی سەقامگیری و دروستبوونی هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكانی سووریا، پشتیوانی لە بیرۆكەی پێكەوەنانی سیستەمی فیدڕاڵی لە سوریا دەكات.
وتیشی "بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە لایەنە كوردییەكانی سوریا دەكەین كە یەك هەڵوێست بن و بە وتارێكی سیاسیی هاوبەش پێداگری لەسەر داواكاری بۆ سیستەمی فیدڕاڵی لە ئاییندەی سوریادا بكەن".
PM:04:09:03/03/2016