پارتی: فیدڕاڵی باشترین سیستمە بۆ سوریا

پارتی سیستمی فیدراڵی بۆ سوریا بە گونجاو دەبینێت و داوا لە لایەنە كوردیەكانی ئەو بەشەی كردستان دەكات یەكێتی ریزەكانیان بپارێزن و لە ناكۆكی دووربكەونەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، پێشوازیی لەو پێشكەوتنە ئیجابییە دەكات كە لە رەوتی بارودۆخی سووریادا روو دەدات و، فیدڕاڵیەتیش وەك باشترین چارەسەر لەم قۆناغەدا دەبینێ.

باسی لەوەشكردووە، فیدڕاڵیەت نەك تەنها بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد، بەڵكو چارەسەركردنێك كە رێگاخۆشكەری وەدیهاتنی ئاسایش و ئارامی دەبێت، كە ئاشتیی كۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵكی سووریا مسۆگەر و، بەشداریی لە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكەشدا دەكات.

پارتی داواشی لە " تەواوی حزب و هێز و كەسایەتییە كوردییەكانی كوردستانی سووریا" كردووە "هەموو خاڵە نەرێنییەكانی پەیوەندیی نێوانیان وەلابنێن و، یەكێتیی كوردستانیی بەهێز بكەن".



PM:04:29:03/03/2016