هەناردنەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان دەست پێدەكاتەوە

رەنگە تا دوو ڕۆژی دیكە  هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جیهانی توركیا دەست پێبكاتەوە.

لەمبارەیەوە  سەرۆکی کارگێڕیی گێنەڵ‌ئینێرجی، کە لە كێڵگە نەوتییەكانی تەقتەق لە هەرێمی کوردستاندا وەبەرهێنان دەکات، ڕایگەیاند: "پێشبینیی دەکرێت تا دوو ڕۆژی دی هەناردەکردنی نەوت لە نێوان باکووری عێراق و تورکیا دەست پێ بکاتەوە."

لە نیوەی مانگی رابردووەوە بەهۆی لەكاركەوتنی بۆری نەوتی كوردستان - جیهان هەناردەی نەوت راگیرابوو. بەرپرسانی هەرێم پێیانوایە ئەو بۆرییە لەلایەن پەكەكەوە تەقێنراوەتەوە‌و پارتی كرێكارانی كوردستانیش رەتیدەكاتەوە.



PM:04:40:03/03/2016