هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده رایگه‌یاند" ئه‌وان بیری ئۆچ ئالانیان په‌سه‌نده، به‌ڵام په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه به‌شێک نیین له په‌که‌که".
له کاتێکدا تورکیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه به‌شێکن له پارتی کرێکارانی کوردستان و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا له‌هه‌وڵدایه بۆ بازاڕیکردن بۆ ئه‌و بیرۆکه‌یه، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) له له‌ێدوانێکدا بۆ میدیاکانی تورکیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ڵێت" په‌یوه‌ندی په‌یه‌ده‌و په‌كه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كی بیریی‌و فه‌لسه‌فییه‌و ئێمه بیر‌و ئه‌ندێشه‌كانی ئۆجه‌لانمان قبوڵكردوه‌و كاری پێده‌كه‌ین".
له‌و لێدوانه‌دا ساڵح موسلیم ده‌ڵێت"نه ئێمه باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌ین‌و نه یه‌په‌گه‌ش باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه له‌خۆرئاوای كوردستان".
موسلیم سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانی نێوان تورکیا و رۆژئاوا ده‌ڵێت"پێشتر چه‌ندین هه‌وڵماندا په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هیچی سودی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئێستاش بزانین سودی ده‌بێت، هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته توركیاش له‌وه تێبگات، مافی ده‌ستوه‌ردانی له‌خۆرئاوای كوردستان نییه".