ساڵح موسلیم: داعش لەسەر دەستی ئێمەی كورد توشی شكست هات
ساڵح موسلیم ڕایدەگەیەنێت، ئێمە نامانەوێت دەست لە كاروباری ناوخۆیی توركیا وەربدەین و نازانین كێ تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵی ئەنجامداوە.
ساڵح موسلیم ؛هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد "پەیەدە"؛ لەمیانی بەشداریكردن لە دیداری سلێمانی تیشكی خستە سەر ئالۆزییەكانیان لەگەڵ توركیا و دەستوەردانی توركیا لە كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان، هەروەك ڕەخنەی توندی لە ئەنكەرە گرت، كە تا ئێستا تەنانەت یەك كردەوە یان ڕەشەكوژی بەرەی نوسرەی لە ڕۆژئاوای كوردستان ئیدانە نەكردووە.
وتیشی: "لەسەر دەستی ئێمەی كورد داعش شكستی هێنا و تێكشكێنرا".
PM:04:27:16/03/2016