وێنەی ئەو ٦٠ کەسەی دەستیان هەیە لەتێکدانی ئاهەنگەکەی جاڤی بڵاودەکرێتەوە

وێنەی ٦٠ کەسە بڵاودەکرێتەوە کە تۆمەتبارن بە دروستکردنی شێواوی کەچاڤی گەشتیاری و سووتانی کەرەستەکانی تەلەفزیۆنی نالیا.

بەشی یاسایی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریین لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی لە وێنە و ڤیدیۆکاندا دەرکەوتن و بەشێکی سەرەکین لە دروستبونی گرژی و ئاڵۆزییەکان و ئەو زیانانەی بەر چاڤی لاند و کۆمپانیای بابیلۆن کەوتووە و بەشێکیشیان تۆمەتباران بە بردنی ئامێر و کەلوپەل.

بەشی یاسایی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەر زانیارییەکان لەسەر وێنەی ئەو تۆمەتبارانە هەیە بە زوترین کات زانیارییەکانیان بگەیەننە ئێن ئاڕ تی.

ئەو کەناڵە بۆ گەیاندنی زانیارییەکان دوو ژمارەی تەلەفونی بڵاوکردۆتەوە کە هەر هاوڵاتیەک زانیاری هەبوو بە زووترین کات پەیوەندی بکات بەو ژمارانەوە:
نۆرماڵ:0533239011
مۆبایل: 07508151000
وێنەی تۆمەتبارەکان



PM:08:38:23/03/2016