نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا دوای شەش مانگ مانەوەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە سپی راگەیاند نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بەسەردانێک بە مەبەستی چارەسەری پشتی و پشوودانێک، سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردبوو لە سەرەتای مانگی نیسان تا ناوەراستی ئەو مانگە دەگەڕێتەوە کوردستان.

نەوشیروان مستەفا کە لە ٢٣-٩-٢٠١٥ چووە دەرەوەی وڵات سەرەتا سەردانی ئەڵمانیای کردو دواتر لە بەریتانیا نیشتەجێ بوو، لەو کاتەوە لەدەرەوەیە، جگە لەچارەسەری پشتی چەند بەرپرسێکی  یەکێتی و گۆڕانی بینیووە بەسەرۆکی پەرلەمان، د. یوسف محەمەدیشەوە.

نەوشیروان مستەفا کاتێک چووە دەرەوەی وڵات، هێشتا کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بەردەوام بوو، هاوکات پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە پەکی نەخرابوو، وەزیرەکانی گۆڕانیش لە کابینە دەرنەکرابوون.

نەوشیروان مستەفا لە ماوەی ئەو شەش مانگە چۆتە دەرەوە هیچ چاوپێکەوتنێک و لێدوانێکی لەسەر بارودۆخی هەرێم لە میدیاکانەوە بڵاونەکردۆتەوە.
  



PM:09:13:25/03/2016