ئاوی ئۆقیانووس و دەریاکان نیویورک و لەندەن نوقم دەکەن

‌ئاژاسنه‌کان
زاناکان کۆکن لەسەرئەوەی بەهۆی توانەوەی سەهۆڵەوە ئاستی ئاوی دەریاکان بەرزدەبنەوەو لە ئەنجامدا چەندین شاری سەر کەناری دەریاکان دەکەونە ژێر ئاوەوە، لەوانە لەندەن و نیویورک، بەڵام هەندێکیان پێیانوایە ئەوە دوای چەند سەدە روودەدات.

هەندێک لەزاناکان پێیانوایە نیویۆرک و لەندەن لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا دەبن بەژێر ئاوەوە، ئاستی ئاوی ئۆقیانووس و دەریاکان لەماوەی ٥٠ ساڵ بۆ ١٥٠ ساڵدا ٦ بۆ ٩ مەتر بەرزدەبنەوە.

گۆڤاری "نیویۆرک تایمز" ی ئەمەریکی بەم دواییانە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەگەر بەر لە قەوارەی ئەو گازانە نەگیرێت کە دەبنە مایەی " احتباس حراری "، رەنگە لەماوەی ٥٠ تا ١٥٠ ساڵدا ئاو چەند مەترێک بەرزبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا ئۆقیانووسەکان پێش ١٢٠هەزار ساڵ ئاستی ئاوەکەیان ٦ تا ٩ مەتر لە ئێستا بەرزتر بوو، هاوکات پلەی گەرما یەک پلەی سەدی بەرزتربوو لە ئێستا.



PM:10:48:25/03/2016