ئاری هەرسین بۆ بارزانی: تكایە ببە بە مەلا مستەفای بارزان
سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە مەسعود بارزانی دەكات ببێت بە مەلا مستەفا بارزانی‌و لە "دوا پیلان"یش ئاگاداری دەكاتەوە.
ئاری هەرسین لە بابەتێكدا دەنوسێت " له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له دوو به‌ره‌داین: به‌ره‌ی یه‌كه‌م: هه‌تا قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و، یه‌كڕیزی مسۆگه‌ر نه‌كه‌ین . ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ئه‌سته‌مه. به‌ره‌ی دووهه‌م: ئه‌م قهیرانانهمان پێ تێناپهڕێندرێ چونكه ده‌وڵه‌ت نین و بێ ساحێبین. ".
هەروەها لە روو لە مەسعود بارزانی دەنوسێت:
"ئه‌زیزم سه‌رۆكی كوردستان كاك مه‌سعود بارزانی...
میله‌ت و نیشتیمان زۆر له حیزب گه‌وره‌تر و پیرۆزتر و ئازیزترن. جه‌نابت پێویسته هه‌ڵبژێریت له نێوان ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی بیت، یان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ. به نده له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی دوهه‌مم. ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نه دڵنیابه ته‌نیا زه‌ره‌رێكی ساده كه ده‌یكه‌ین كه مردنه... ئه‌ویش شه‌هاده‌ته له پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان
تكایه ببه به مه‌لا مسته‌فای بارزان... تكایه ته‌واو ئیتر ... ئه‌گین هه ندێك كه‌س له
قاموسهكاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ووشه‌یه‌كی تازه بدۆزنه‌وه بۆ ئاشبه‌تاڵ... ئاگاداری دوا پیلان به !!!!!".
PM:03:50:27/03/2016