خانمە هونەرمەندی كورد ماریا هەورامی وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.
ماریا هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە تەمەنێكی منداڵیدا گرتویەتی و هەوادارانیشی سەرسامی خۆیان بە وێنەكە دەردەبڕن.
وێنەكە لە ساڵی 1994 گیراوە كە ئەو هونەرمەندە تەمەنی چەند ساڵێكە و وێنەكەشی بەراورد كردووە بە یەكێك لە وێنە نوێكانی.
ماریا هەورامی یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی كە بە شێوە زاری هەورامی گۆرانی دەلێت و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی كردووە بە ئەنجامدانی كاری هونەری و توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات.