هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم رایگەیاند" لەماوەی مانگێکدا رۆژئاوای کوردستان یەکەم نوێنەرایەتی خۆی لە پاریس دەکاتەوە".
لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فرانس 24، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند " بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە ماوەی مانگیکدا نوێنەرایەتی خۆی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەکاتەوە".
ساڵح موسلیم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات نەک دوای راگەیاندنی فیدراڵی کۆمەک و یارمەتییە سەربازییەکان بۆ رۆژئاوا کەمبۆتەوە، بەڵکو هاریکاری سەربازی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات زیادیکردووە.
ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەوڵەدا کە یەپەگە ( یەکینەکانی پاراستنی گەل ) دەیدات بۆ کردنەوەی نووسینگەی خۆی لە براگی پایتەختی چیک.
بە کردنەوەی نوێنەرایەتی کوردانی رۆژئاوا لە پاریس کورد دوو نوێنەرایەتی دەبێت، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی رۆژئاوای کوردستان.