سامانە سروشتییەكان داهاتی مانگی رابردووی نەوتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان رێژەی هەناردەكردنی نەوت و داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێمی بۆ مانگی سێی رابردوو بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتەكە، لەمانگی‌ رابردوودا هەرێمی كوردستان 10 ملیۆن و 148 هەزارو 487 بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە، كە دەكاتە رۆژانە  327 هەزارو 371 بەرمیل. هەروەك 557 ملیۆن و 272 هەزارو 177 دۆلاری‌ وەرگرتووە كە 350 ملیۆنی‌ قەرزو پارەی‌ پێش فرۆشتنی‌ نەوتە، 36 ملیۆن و 114 هەزارو 177 دۆلار دراوە بە كۆمپانیاكانی‌ نەوت، ئەمەش لەكاتێكدایە لەمانگی رابردوودا هەناردەكردنی نەوت بۆ ماوەی 12 ڕۆژ وەستابوو.



PM:04:53:03/04/2016