گفتوگۆكان بۆ راكێشانی بۆریی نەوتی هەرێم بۆ ئێران دەستی پێكرد
ئەمرۆ وەفدێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە راكێشانی بۆری نەوتی هەرێم بۆ ئێران لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە.
لەمبارەیەوە نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران، بە كەناڵی KNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌فده‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه ته‌ها زه‌نگه‌نه، جێگری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران‌دا بۆ بازرگانیكردنی نهوتو گاز و ڕاكێشانی بۆریی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران، كۆبوونه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، ئاشكراشی كرد: له ئێستادا گفتوگۆكان بهردهوامنو قۆناغی یه‌كه‌می بازرگانیكردنی نهوتو گازی نێوان ههرێمو ئێران، هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌و دواتر هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتییش ده‌گرێته‌وه.
PM:02:56:04/04/2016